بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەوازین نیوز، نووری مالیکی ڕێبەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا بە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر شاندە دیپلۆماتیکەکان و بنکە پارتە سیاسییەکان لە عێراق کاردانەوەی نیشان دا.
بە گوێرەی ئەم ڕارپۆتە، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە ئەو بارەوە وتی: هێرشە جەنایەتکارانەکان بۆ سەر ساندە دیپلۆماتیکەکان و هەروەها بنکەی پارت و لایەنە سیاسییەکان لە عێراق بە ئامانجی ئاژاوەگێڕی ئەنجام دەدرێن.
نووری مالیکی وتیشی: گرووپە سیاسییەکان بە مەبەستی بەرەوڕوو بوونەوەی گەڵاڵە پیلانە ڕووخێنەرەکان ئەبێ یەکپارچە ببنەوە. داخوازی ئێمە لە دەزگا ئەمنییەکان ئەوەیە کە هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر شاندە دیپلۆماتیکەکان شوێنگیری بکەن و بۆ سزادان ڕادەستی دەسەڵاتی دادیان بکەن.
پێشتر قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، موقتەدا سەدر، بەرهەم ساڵح و هادی عامری ئەو هێرشانەیان ئیدانە کردبوو.
Your Comment