ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-مەهدی عەزیزی: عێراق بەردەوام بەهۆی هەبوونی تایبەتمەندی و جوگرافیای سیاسی تایبەت لە هیندسەی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی و هەروەها هەبوونی فاکتەری جیاواز بەردەوام ناوەندی قەیران و پلانە پێچراوەکان بووە.
دوای ساڵی 2003 یش ئاستی قەیرانە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە زیادی کرد. خاڵی گرینگ ئەوەیە کە هۆکاری سەرەکی هەموو ئاڵۆزییە ناوخۆییەکان لە عێراق لە بۆشایی سیاسی تا ئابووری بە جۆرێک قەیرانە ناوخۆییەکان و هەندێک پارتە سیاسییەکانی بووە. کەواتە هەر لانێک کە لە عێراق بیەوێت ئەو وڵاتە لە کێشە سیاسی و ئابوورییەکان ڕزگار بکات، ئاساییە کە لەگەڵ کۆمەڵێک دژایەتی دەرەکی بەرەوڕوو دەبێتەوە. نموونەکەی پێکهێنانی مۆدێلە بەرخۆدانییە نوێیەکان لە عێراق بوو کە توانی ڕۆڵی گرینگ و کاریگەر لە هاوکێشە مەیداییەکان و هەروەها سەقامگیری ئەمنیەتی و سیاسی عێراق لە ئەستۆ بگرێت.
چوونی هەندێک لە پارتە ناوخۆییەکانی عێراق لە وڵاتانی عەرەبی و ئەمریکا و کایە کردن بە لایەنە دکە بەرخۆدانییەکان و خەڵکی عێراقیش بە هەمان مەبەست ئەنجام درا. بە هەموو بەرخۆدانی سەربازی و سیاسی لە عێراق بەڵام هێشتاش سێبەری سیناریۆ و قەیرانە پلان بۆ داڕێژراوەکان لە ئەو وڵاتە هەر هەیە. پلانەکانی ئەمریکا بە لە چوارچێوەی داواکاری ئابووریش لە گرینگترین پیلانگەلێکە کە بەردەوام لە ئەو وڵاتە خەریکە بەڕێوە دەچێت.
ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەر کە لە ئەدەبیاتی سیاسی عێراق وەکوو تشرینیییەکان دەناسرێت سیانریۆیەکی گرینگ بوو کە واشنتۆن لە ئاستی سیاسی عێراق بە بەکارهێنانی مۆرەکانی نزیک لە خۆی بەڕێوەی برد و توانی تا ڕادەیەکیش کێشی سیاسی پێبدات. ئەو بابەتە جودا لە زیاتر لە 3 هەزار ئێن جی ئۆیە لە عێارق کە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بۆ گۆڕینی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی عێراق دامەزراون تا لە پشت ئەوانەوە گۆڕینی سیاسی و ئایینی لە کۆمەڵگای عێراق ئاسان ببێتەوە.
لە دوایین سیناریۆی هاوپەیوەند، بڕیاری دواخستن یان بەڕێوە نەبردنی هەڵبژاردن ە دروست کردنی بۆشایی سیاسی لە عێراق بوو تا پێدەچێت نوسخەیەکی نوێ لە لوبنان لە عێراق بەڕێوە بچێت. لە قۆناغی دواتر هەوڵ درا تا ئەو هەڵبژاردنە بە ساختەکاری نۆڵامێری و پێکهاتەیی و گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن رێگاکەیان بۆ هەموار بکات، بەڵام هێزی بەیتی شیعی بەتایبەتی شاندی هاوئاهەنگی شیعی ڕێگری کرد لەوەی کە هەموو پازلەکە لە جێی خۆی دابنرێت.
پلانی جیاواز لەوانە ئەوانەی کە لە خوارەوە بێت بۆ درێژەی ئاڵۆزییەکان لە عێراق بەکار هێنرا:
گوشاری کۆمەڵایەتی بە ئامانجی هاندانی خەڵک بەبیانووی داواکاری ئابووری
دواخستنی هەڵبژاردنەکان یان بەڕێوەنەبردنی
دروست کردنی کێشە لە نێوان شیعەکان و هەروەها لایەنە سیاسییەکانی دیکە
یارکێشی لە نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی دژبەری خەڵکی عێراق
دروست کدنی هاوکێشەی نوێ لە عێراق دژی گوفتومانی بەرخۆدان
هاندانی داعش بۆ هێرشی زیاتر بۆ سەر عێراق هاوکات لەگەڵ شانەی کاتی چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ پاساوی ئەو ئامادەبوونە
گواستنەوەی ڕێبەرانی داعش لە کەمپی ئەلهەولەوە لە سووریا بۆ پارێزگاکانی عێراق
هێرشی پلان بۆ داڕێژراو و بە ئەنقەست بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز
سیناریۆی نوێی لە بەرەبەیانییەوە تا ئێستا
لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستاش سیناریۆی نوێی هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا بە ئامانجی بەکارهێنانی بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و کاردانەوەی بەرخۆدان شوێنگیری دەکرێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە شێخ قەس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق لە کاردانەوە بە هێرشەکان بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تویتێکدا نوسی کە هێرش بۆ سەر ناوچەی خەزرا لە دۆخی ئێستادا هەوڵێک بۆ تێکدانی زەوینی یارییە.
ناوبراو جەختی کرد کە گرووپەکانی بەرخۆدان ئێستا نایانەوێت هێرش بکەنە لەسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا و ئەوە نیشانی دەدات کە بەرنامەیەک بۆ دواخستنی سەقامگیری سیاسی لە عێراق هەیە.
هێرش بۆ سەر بنکەی پارتی عەزم و کردنە ئامانجی نووسینگەی پارتی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی لە ناوچەی ئەلئەعزەمییەی بەغداش لە هەمان پێوەندیدا پێناسە دکرێت و سەیر ئەوەیە کە هەموو ئەو ڕووداوانە لە یەک شەودا ڕوو دەدات.
دروست کردنی دژایەتی لە نێوان گرووپە سیاسییەکان هاوکات لەگەڵ هێرشە بەئەنقەستەکان بۆ سە باڵوێزخانەی ئەمریکا و هەروەها ڕوانگە ئاژاوەگێڕانەکانی وڵاتانی عەرەبی نیشانی دەدات کە عێراق لەگەڵ سیناریۆیەکی مەترسیدار و جیدی بەرەوڕوویە کە زەروورەتی وشیاری سیاسییەکان و بەتایەبتی شیعەکان لە ئەم ماوەیە دووئەوەندە دەکاتەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەلایەک پێکهاتەی سیاسی خەریکی کێشە ناوخۆییەکانە و لەلایەکی ترەوە گرووپەکانی بەرخۆدانیش ئەوپەڕی توانی خۆیان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی داعش خستووەتە گەڕ و ئەوە بە ئەو مانایەیە کە ئەمریکییەکان دەیانەوێت هەموو توانی سیاسی و سەربازی عێراق و بەرخۆدان لە قەیرانە ساختەکان بتوێننەوە.
Your Comment