گرووپی هەڵپەڕکێ "ئورمیە گۆڤەند" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕووسیا و فەڕەنسا درەوشایەوە

سەرپەرشتی گرووپی فەرهەنگی و هونەری ئورمیە گۆڤەند لە وەدەستهێنانی دوو سەرکەوتن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕووسیا و فەڕەنسا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرسەلان نەورۆزی ڕایگەیاند: وەکوو گرووپی فەرهەنگی و هونەری ئورمیە گۆڤەند لە نۆڤەمبەری 2021 لە سەر بانگهێشتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتی هونەری فۆلکلۆر Eaff لە دوو فێستیڤاڵی ئەستێرەکانی پاریسی وڵاتی فەڕەنسا و ئالفیا ئوزالووا بەشداریمان کرد و توانیمان لە ڕووسیا پلەی یەکەم و لە فێستیڤاڵی فەڕەنسا پلەی دووهەم بەدەست بهێنین.

ناوبراو وتیشی: ئەو گرووپە پاییزی ئەمساڵیش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ئیسپانیا لە ژێرناوی "فێستیڤاڵە ڕەنگییەکانی هەتاوی ئیسپانیایی" لە کێبڕکێیەکدا بە ئامادەبوونی زیاتر لە 10 وڵاتی جیهان پلەی یەکەمی وەدەستهێنا.

News Code 40711

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =