بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە هاوکات لەگەڵ گفتوگۆکان لە چین پێشەکییەکمان ئامادە کردبوو کە بتوانین ئەمڕۆ وەکوو دەسپێکی بەڕێوەچوونی ڕێککەوتنی گشتی هاوکارییە ستراتیژیکەکان دوو وڵاتەکە ڕابگەیێنین.
ناوبراو درێژەی دا: لە بابەتەکانی دیکە کە لە دەستووری کاردایە؛ بۆ کردەیی کردنەوەی ڕێککەوتنی 25 ساڵە و پرسە جیاجیا ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کتێبێکمان لەلایەن ئاغەی دکتۆر ڕەئیسییەوە بۆ بەڕێز شی سەرۆک کۆماری چین برد.
وەزیری دەرەوە هەروەها وتی: لە پرسی دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان گفتوگۆی شرۆڤەیی زۆرمان هەبوو. نوێنەری چین لە ڤیەنا لە پاڵ نوێنەری ڕووسیا ڕۆڵی ئەرێنیان لە پاڵپشتی لە مافی ناڤۆکی ئێران و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان هەبووە.
Your Comment