AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١٨ ١٨:٠٥

وەزارەتی دەرەوەی ئێران:

ئێران 51 کەس لە بەشداربووانی کردەوەی تیرۆریستی شەهادەتی سەردار سولەیمانی گەمارۆ دا

ئێران 51 کەس لە بەشداربووانی کردەوەی تیرۆریستی شەهادەتی سەردار سولەیمانی گەمارۆ دا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە مەبەستی جێبەجێ کردنی یاسای "بەرەنگاری لە گەڵ پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا لە ناوچە" ٥١ کەس لەوانەی دەستیان لەم کردەوە تیرۆریستییەدا بووە، گەمارۆ دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران جگە لە گەمارۆی بەرپرسانی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی ١٣٩٩ کە دۆناڵد ترامپ، مایک پۆمپێئۆ، جان بۆلتۆن، مارک ئیسپر و ... دەگرێتەوە، ٥١ کەسی دیکەی گەمارۆ دا.

ئەو کەسانە لە بڕیاردان، بەرنامە داڕشتن، دابین کردنی دارایی، پشتیوانی ستراتیژیک و ... لەم کردەوە تیرۆریستییودا بەشدار بوون یان بە شێوەیەک پشتیوانیان لەم تاوانە کردووە و گەشەیان بە تیرۆریزم داوە.

ئەمریکا بەم کردەوە تیرۆریستییەوە سەلماندی یاسا و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە، کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی بەڵێنە نێودەوڵەتییەکان خۆی و بە مەبەستی پاراستنی مافی مرۆڤ و بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزم، ئەو کەسانە گەمارۆ ئەدات.

News ID 40640

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha