بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بارینی باران لە دوو هەفتەی ڕابردوو لە هەرێم خەساری زۆری لە خانووکانی هەندێک شاری هەولێر داوە و لانیکەم 12 کەسیش بە هۆی ئەو لافاوانەوە گیانین لەدەست دا.
ڕاپۆرتی زۆر سەبارەت بە هۆکاری دروست بوونی لافاو لە ناو شاری هەولێر بڵاو بووەتەوە کە لە زۆربەیاندا کردنەوەی خانوو لە سەر ڕێگای سروشتی ڕووبارەکان و بەجێ هێشتنی پاشماوەی ئامێرەکانی بیانسازی لە سر ڕێگای ڕووبارەکان وەکوو هۆکاری دروست بوونی سێڵاو ناو براوە.
ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری نیو عەرەب پاگەندەی کرد کە زۆربەی پڕۆژە بیناسازییەکان هی کەسانی نزیک لە ڕێبەرانی پارتە دەسلاتدارەکان لە هەرێمە کە خۆی هۆی گەندەڵی ئابوورییە.
Your Comment