AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢ ١٩:١٧

سەرۆک کۆماری ئێران:

ئێران هەمیشە پشتیوانی پێک‌هێنانی پارلەمان و دەوڵەتی بەهێز لە عێراق بووە

ئێران هەمیشە پشتیوانی پێک‌هێنانی پارلەمان و دەوڵەتی بەهێز لە عێراق بووە

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە بۆنەی بەرێوەچوونی بێ کێشەی هەڵبژاردنی پارلەمانی عێراق, وتی: کۆماری ئیسلامی هەمیشە پشتیوانی پێک‌هێنانی پارلەمان و دەوڵەتی بەهێز لە عێراق بووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئایەتوڵا سەید ئیبراهیم رەئیسی لە دیدار لە گەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق, وتی: ناڕەزایی بە ئەنجامی هەڵبژاردن لە هەموو حکومەتە دیموکراتیکەکان هەیە و گرینگ ئەوەیە ناڕەزاییەکان لە کاتی خۆی و بە پێی یاسا لێک بدرێنەوە.
ئەو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە هەر جۆرە نائارامییەک لە عێراق وەکوو نائارامی لە وڵاتی خۆمان دەزانین, روونی کردەوە: پێک‌هێنانی نائارامی و هەڕەشە لە سەر سەقامگرتوویی لە عێراق قبووڵ ناکرێت و سیاسەتی بنەمایی کۆماری ئیسلامی پشتیوانی لە هێمنایەتی عێراق و دەوڵەتی دەسەڵاتدار لەم وڵاتەیە.
سەرۆک‌کۆمار وێڕای ئاماژە بە چوونەدەرەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق, روونی کردەوە: ئەم سەرکەوتنە ئاکامی بەرخۆدانی خەڵک و بەرپرسانی عێراقە.
لە درێژەشدا فواد حسێن وێڕای رێزگرتن لە سیاسەتەکانی ئێران بۆ پشتیوانی لە عێراق, وتی: عێراق هەموو کات رێز لە پشتیوانی ئێران لە دەوڵەت و خەڵکی عێراق دەگرن.

News ID 40448

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha