بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ هەینی 26 ی سەرماوەز، دوای بارینی باران لە هەولێر، سێڵاو لە هەندێک ناوچە و گەڕەکی هەولێر دروست بووە و بووە هۆی خەسای زۆر لە بینا و دامەزراوەکان و هەروەها کوژران و بریندار بوونی چەند کەس.
لە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ڕاگەیێندرا کە لە ئەو سێڵاوە 4 کەس کوژراون بەڵام دواتر بۆ 8 و بە پێی هەواڵەکان ئێستاش بۆ کوژرانی 12 کەس و بریندار بوونی 3 کەس بەرز بووەتەوە.
بو پێی هەواڵەکان یەکێک لە قوربانیان لافاوی دوێنێ منداڵێکی 10 مانگە بووە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر جەختی کردووە کە هەوڵی پێویست بۆ یارمەتی گەیاندن بە قوربانیان و خەساربەرکەوتووانی لافاو و جێگیر کردن و دابین کردنی پێداویستییەکانیان دراوە.
Your Comment