سەرمایەدانانی ۲۰ ملیار تمەنی لە بینا مێژووییەکانی کوردستان

بەڕێوەبەری گشتی میراتی کەلتووری, گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی کوردستان لە راکێشانی زیاتر لە ۲۰ ملیار تمەن سەرمایە بۆ بینا مێژووییەکانی کوردستان هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر, یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: ئەم کارە ژێرخانی و بنەماییە بە پێی یاسای نۆژەن کردنەوە و بووژانەوەی بینا مێژووییەکان ئەنجام دراوە و بە دانی ۵ ئاسەواری مێژوویی جگە لە پاراستنی ئەوانە بەستێنێک بۆ راکێشانی گەشتیاران ساز دەبێت.
ئەو وتیشی: ئەم ۵ بینا داگری عەمارەتی مەلیکولتوجار, ماڵی عەرەب‌زادە, ماڵی سەحرایی, ماڵی جەواهێری, ماڵی ئازموودە ئەردەڵان و هەروەها دانی زەوینێک بە هەرەوەزی ٤۵۱ی پیشە دەستکردەکانە.
ناوبراو روونی کردەوە: ئەم بینا مێژووییانە بە پێی یاسا و رێککەوتننامە و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دراوەتە ئەو سەرمایەدانەرانەی توانای سەرمایە دانانیان هەیە.

News Code 40078

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =