پلان داڕشتن بۆ سڕینەوەی گرووپێک لە عێراق، شکست دێنێت

ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق هۆشداریی دایە ئەمریکا و عەرەبستان و ئیسرائیل سەبارەت بە لێکەوتەکانی ئاژاوەنانەوە لە عێراق و وتی: پلان داڕشتن بۆ لەناوبردنی گرووپێک لە عێراق، لەگەڵ شکست بەرەوڕوو دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، ئەبو حسێن حەمیداوی ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشی شەعبی جەختی کرد: پلان داڕشتن بۆ لەناوبردنی گرووپێک لە عێراق، لەگەڵ شکست بەرەوڕوو دەبێتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو هەروەها ئاماژەی کردە سەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەختە و وتی: هەندیک لە وڵاتەکان لە بواری ساختەکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەشداریان هەبووە. لەم نێوانەدا، هەندیک لایەنی دەرەکیش بۆ گەش کردنەوەی ئاگری شەڕی ناوخۆیی لە عێراق هەوڵ دەدەن.

ناوبراو هۆشداریی دا کە گەش بوونەوەی ئاگری شەڕی ناوخۆیی لە عێراق، ئەمریکا، عەرەبستان و ئیسرائیل لە ئاگردا دەسووتێنێت.

ماوەیەک لەمەوپێش، شێعخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لەگەڵ جنین هانس پلاسخارت نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق، دیدار و گفتوگۆی کرد. پرسی گفتوگۆی دوولایەنەکە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم دواییە لە عێراق بووە.

News Code 40029

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =