AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٢٢ ٠٨:٠٦

خاتوونێکی کورد مۆسیقای کوردستان لە تابلۆی نیگاردا دەکێشێتەوە

خاتوونێکی کورد مۆسیقای کوردستان لە تابلۆی نیگاردا دەکێشێتەوە

کۆی نیگارەکانی هێرۆ شێخولئیسلامی نیگارکێشی ناسراوی کورد لە ژێرناوی "نەوای زەروان" لە ئارت سەنتەر نمایش دەکرێت.

بە پێی هەوای مێهر، هێرۆ شێخولئیسلامی هونەرمەندی هاوچەرخی کوردستان، نوێترین وێنەکانی خۆی بە ڕوانینێک بۆ مۆسیقای ناوچەی کوردستان کێشاوە.

ئەم هونەرمەندە سەبارەت بە بەرهەمەکانی خۆی دەڵێت: کێشانی ئەم کۆمەڵە نیگارە لە ساڵی ١٣٩٨ەوە دەستی پێ کردووە و لە ماوەی ئەم سێ ساڵەدا ٣٠ تابلۆم کێشاوە کە لەم پیشانگایەدا ١٥ تابلۆ نمایش دەکرێت.

شیاوی ئاماژەیە هێرۆ شێخولئیسلامی لە دایک بووی ساڵی ١٣٦١ و خاوەن لیسانسی بیناسازییە. تا ئێستا چەندین پیشانگای تاکەکەسی و گرووپی بەڕێوە بردووە.

ئاهەنگی کرانەوەی ئەم پیشانگایە ئەمڕۆ هەینی بەڕێوە دەچێت و لە ٢١ خەزەڵوەر تاکوو ٢ی سەرماوەز لە ئارت سەنتەر بەڕێوە دەچێت.

News ID 39950

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha