AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٢٠ ١٠:٥٨

ئەندامی هاوپەیمانی "فەتح" ی عێراق:

بە بێ ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان لە دەوڵەتی داهاتووی عێراق بەشدار نابین

بە بێ ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان لە دەوڵەتی داهاتووی عێراق بەشدار نابین

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکدا وتی: بە بێ ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان لە دەوڵەتی داهاتووی عێراق بەشدار نابین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، قەسی شەبەکی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە نوێترین هەڵوێستی خۆی جارێکی یدکە لەسەر پێداویستی ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە هەموو پارێزگاکان جەختی کرد.

ئەو هاوپەیمانییەی فەتح لە هەمان پێوەندیدا وتی: ئەگەر دەنگەکان دووبارە نەژمێردرێنەوە، ئێمەش لە پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو بەشدار نابین.

لەم دواییەدا خالید ئەلسۆرای ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش لە لێدوانێکدا لە ئەو بارەوە وتی: دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان بە شێوەی دەستی دەنگەکان بوونی ساختەکاری لە ئەو هەڵبژاردنە پشت ڕاست دەکاتەوە.

News ID 39936

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha