بە پێی هەواڵی مێهر، لە درێژەی مەشقی سەربازی هاوبەشی زوڵفەقاری ١٤٠٠ی ئەرتەش، ژێردەریاییەکانی تارق و غەدیر بەرەنگارییان لە گەڵ ئامانجەکان کرد.
ئەمیر دەریادار سەید محەمەد مووسەوی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: ژێردەریایی غەدیر بە هاویشتنی ئەژدەری پێشکەوتووی ئێرانیی وەلفەجر ئامانجی خۆی لە دەریادا بە باشی پێکا.
دەریادار مووسەوی وێڕای ئاماژە بەوەی کە دوژمنان هەرگیز نایانەوێ لەم ناوچەدا ئاسایش بەردەوام بێت، وتی: ئەمڕۆ تیرۆریزم و زایۆنیزم ئاسایشی ناوچەیان خستۆتە مەترسییەوە بۆیە ئێمە پێمان وایە سەقامگرتنی ئاسایش پێویستی بە هاوکاری هەموو وڵاتانی ناوچە هەیە.
Your Comment