AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٧ ١٤:٢٩

کوتانی ژەمی سێهەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ بەساڵاچووانی کوردستان دەستی پێ کرد

کوتانی ژەمی سێهەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ بەساڵاچووانی کوردستان دەستی پێ کرد

جێگری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە دەستپێکردنی کوتانی ژەمی سێهەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ بەساڵاچووان هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، بێهرووز ئەخەوان لەم بارەوە وتی: بە پێی ڕاگەیندراوی وەزارەتی تەندروستی لە یەک مانگی ڕابردوودا کوتانی ڤاکسین بۆ ئەو کەسانەی لە باری تەندروستییەوە لاوازن، دەستی پێ کرد.

ئەو وتیشی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کوتانی دۆزی سێهەم بۆ کەسانی سەرووی ٦٠ ساڵ کە ٦ مانگ لە کوتانی دۆزی دووەمیان تێپەڕیوە، دەست پێ دەکات.

News ID 39897

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha