AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٤ ١٤:٣١

لە پاگەندەیەکی دووپاتە؛

ئەمریکا: ڕێککەوتنی ناڤۆکی بنەمایەک بۆ دیکەی بابەتە مەبەستەکانی ئێمە

ئەمریکا: ڕێککەوتنی ناڤۆکی بنەمایەک بۆ دیکەی بابەتە مەبەستەکانی ئێمە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد ئەگەرچی یەکمایەتی، گەڕانەوەی یەکسان بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکییە، بەڵام ئەو ڕێککەوتنە وەکوو بنەمایەک بۆ گفتوگۆ سەبارت بە داواکارییەکانی دیکەی واشنتۆن دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئایا سیاسەتی دەوڵەت یبایدن، درێژتر و پتەوتر کردنی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانە، پاگەندەی کرد:هەمیشە وتوومانە کە لە یەکەم هەمگاودا، خوازیاری ئەوەین کە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران جارێکی دیکە کۆنترۆڵ بکرێت. هەر بۆ ئەوەشە کە زیاتر لە هەموو شتێک، لەسەر بڕیاردان لە ئەو بارەوە جەخت دەکەین کە ئایا گەڕانەوەی بەرانبەر بۆ بەڵێنەکان دەکرێت.

پرایس لە درێژەی پاگەندە دووپاتەکانی خۆی زیادی کرد: ئەگەر بتوانین بە شێوەی بەرانبەر بگەڕێینەوە بۆ بەڵێنەکان، دواتر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەک هەر وەکوو بنەمایەک بۆ پتەو و درێژکردنەوەی ڕێککەوتنەکە، بەڵکوو بۆ دانانی پرسە نیگەرانکەرەکانی دیکەی سەر مێز و قسە کردن لەسەریان بە شێوەیەکی کاریگەر و کارامە کەڵکوەردەگرین. پرسگەلێک کە نەک هەر هۆی نیگەرانی واشنتۆن، بەڵکوو هۆی نیگەرانی هاوپەیمانان و هاوبەشە ناوجەییەکانی ئێمەشن.

پرایس ئەو پاگەندەیەی لە حاڵێکدا هێناوەتە ئاراوە کە ئێران چەندین جار لە تاقی کردنەوە مووشەکییەکانی کە بۆ بەرگییە، وەکوو هێڵی سوور ناوی بردووە کە لەسەریان هیچ جۆرە سازشێک ناکات.

News ID 39852

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha