بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئامانج لە دانوستانەکانی ئێران لەگەڵ 1+4 ی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ ستەمکارانە و نایاساییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران ڕاگەیاند.
عەلی باقری کەنی لە گفتوگۆ لەگەل کەناڵی ڕاشاتودەی وتی: ئێمە پێوەندیی سازێنەرمان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی هەیە و دڵنیاین کە ئەو ئاژانسە ئیزنی خراپ بەکارهێنانی سیاسی لە خۆی نادات.
نوبراو هەروەها زیادی کرد کە ئاژانس نابێت ئیزن بداتە وڵاتانی دیکە لێی بۆ بەدی هێنانی ئامانجی دوژمنانە کەڵکوەربگرێت.
باقری درێژەی دا: لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزری ناڤۆکی چاوەڕوانین کە ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی دژی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێران ئیدانە بکات.
Your Comment