ئامانج لە هێرش بۆ سەر سیستەمی دابەشکردنی سووتەمەنی، دروست کردنی کێشە بۆ ژیانی خەڵک بوو

سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لەسەر زەروورەتی پێش بینی، پێشگیری و تەیار کردن لە بەرانبەر هێرشە سایبرییەکان، وتی: هەندێک کەس دەیانەوێت بە دورست کردنی ئاڵۆزی و کێشە لە ژیانی خەڵک، تووڕەیان بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت بە ئاماژە بە هێرشێ سایبری ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر سیستەمی دابەشکردنی سووتەمەنی لە ئێران وتی: ئامانج لە ئەو هەوڵە دروست کردنی کێشە لە ژیانی خەڵک بوو تا بتوانن بگەنە ئامانجەکانی خۆیان.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو هێرشە سایبرییەدا نەک هەر بەرپرسان تووشی سەرلێشێواوی نەبوون بەڵکوو دەستبەجێ دۆخەکەیان بەڕێوە برد و خەڵکیش زانیاریی خۆیی لە ئەو پێوەندیەدا نیشان دا و بە وشیارییەوە ئیزنیان نەدا کە کەسانێک بتوانن کەڵکی ئاوەژۆ لە هەلەکە بگرن و بیقۆزنەوە.

News Code 39749

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =