وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی پابەندی بەڵێنەکانیان بن ئێمەش دەگەڕێینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێران لە دانوستانێک کە ئەنجامی کردەیی هەست پێکراوی هەبێت پاڵپشتی دەکات و ئەگەر ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەتواوەتی بگەڕێنەوە سەر بەڵێنەکانیان ئێرانیش دەگەڕێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمشەو لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمنیداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا ئاماژەی کردە سەر دانوستانی ناڤۆکی و وتی: دانوستانەکانی ئەم دواییەی جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ ئێنریکە مۆرا ئەرێنی بووە و لە هەفتەی داهاتوو لە برووکسێل گفتوگۆکان درێژەیان دەبێت و کۆماری ئیسلامی ئێران لە دانوستانێک کە ئەنجامی هەست پێکراوی هەبێت پاڵپشتی دەکات و ئەگەر ئەندامانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەتواوەتی بگەڕێنەوە سەر بەڵینەکانیان ئێرانیش دەگەڕێتەوە.

هەروەها لە ئەو گفتوگۆوەدا لەسەر پرسی ئەفغانستان و تیرۆریزم و کۆنفڕانسی ناوچەیی ئەفغانستان لە تاران و پرسی گۆڕینوەی زیندانیان باس کرا.

News Code 39649

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =