حزبوڵڵا دوو هەزار مووشەک بەرەو ئیسرائیل دەتەقێنێت

بەرپرسێکی باڵای سوپای ئیسرائیل لە هاویشتنی مووشەکەکانی بەرخۆدانی لوبنان بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان لەئەگەری ڕوودانی هەر جۆرە شەرێک لەگەڵ حزبوڵڵا نیگەرانی دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی پایەبەرزی سوپای ئیسرائیل لە هاویشطنی مووشکەکانی حزبوڵڵا بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان لە ئەگەری ڕوودانی هەر جۆرە شەڕێک نیگەرانی دەربڕی.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ژنراڵ ئوری گوردین لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری فەڕەنسا وتی کە لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ لەگەڵ حزبوڵڵا دوو هەزار مووشەک بەرەو ئیسرائیل دەهاوێژرێت.

لەلایەکی ترەوە سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی زایۆنی لە گفتوگۆیەکی دیکەدا لەگەڵ فرانس پرێس پاگەندەی کرد: سوپای ئیسرائیل خوازیاری سەقامگیری لوبنانە بەڵام حزبوڵڵا سەرچاوەی ناسەقامگیرییە و سەرچاوەکانی وڵات لە بەرژەوەندی ئێران بەکار دەهێنن.

News Code 39628

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =