بە پێی هەواڵی مێهر، جێگری وەزیری ڕێگا و بان لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی کۆتایی ئەم پرۆژەیە، وتی: پێشتر رێژەی رەیلینگ لە ماوەی یەک ساڵدا ١٥٠ تا ١٦٠ کیلۆمەتر بوو ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەم پرۆژەیەدا لە ماوەی ٦ مانگدا ٨٠ کیلۆمەتر رەیلینگ ئەنجام بووە.
خادمی وتیشی: ڕێگای ئاسنی تاران- هەمەدان- سنە ٤٢٠ کیلۆمەترە کە مەودای تاران تا هەمەدان کۆتایی هاتووە و لە ١٥١ کیلۆمەتر ڕێگای ئاسنی هەمەدان- سنەش ٦٤ کیلۆمەتری لە هەمەدان دایە و لە پارێزگای کوردستان کۆتایی دێت.
ناوبراو ڕایگەیاند: تا ئێستا بۆ ئەم پرۆژە هەزار و ٥٥٠ ملیار تمەن پارە سەرف کراوە کە ٧ وێستگەی هەیە و گرینگترینیان لە سنەیە.
ئەو کەم بوونەوەی ڕووداوی هاتوچۆ، گەشەی پیشەی گەشتیاری، خاوێنی ژینگە و ساز کردنی کاروپیشەی وەکوو ئاکامەکانی دامەزراندنی ڕێگای ئاسنی هەمەدان- سنە ناو برد.
Your Comment