کچە کێشهەڵگری کوردستانی پلەی حەوتەمی جیهانی بەدەست هێنا

پێشبڕکێیەکانی کێشی ٧٦ کیلۆی کچانی تازەلاوی جیهان بەڕێوە چوو و کچی کێشهەڵگری کوردستانی کە لەم ڕکابەریانەدا بەشدار بوو، پلەی حەوتەمی بەدەست هێنا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ریکابەریەکانی کێشهەڵگری قارەمانی تازەلاوانی جیهان بە میوانداری عەرەبستان بەڕێوە دەچێت و دوێنێ پیشبڕکێ دەستەی کێشی ٧٦ کیلۆی ژنان بەڕێوە چوو.

کیژان مەقسوودی کچی کێشهەڵگری کوردستانی کە لە گەڵ یانەی نەتەوەیی کێشهەڵگری ژنانی وڵات بۆ ئەم یاریانە نێردرابوو، ڕۆژی پێشوو لە پێشبڕکێیەکەدا بەشدار بوو و ریکۆردی ٧٠ کیلۆی بۆ خۆی تۆمار کرد و پلەی حەوتەمی تازەلاوانی جیهانی بەدەست هێنا.

News Code 39545

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =