خەونە ڕەنگیەکانی منداڵانی مەریوانی لە سەر دیوارەکانی گالێری سوورەی سنە

پیشانگای نیگارکێشی منداڵانی مەریوانی لە گالێری سوورەی پەردیسی سینەما بەهمەنی سنە کرایەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانی منداڵان، پیشانگای گرووپی نیگارکێشی منداڵانی مەریوانی لە گالێری سوورەی پەردیسی سینەما بەهمەنی سنە کرایەوە.

زیاتر لە ٦٠ تابلۆی نیگارکێشی بەرهەمی منداڵانی تەمەن ٥ تا ١٢ ساڵی مەریوانی لەم پیشانگایەدا نمایش دەکرێت.

ئەم پیشانگایە تا ڕۆژی دووشەمە ١٩ی ەزبەر کراوەیە و خەڵک دەتوانن سەردانی بکەن. لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی پیشانگاشدا لە منداڵانی بەشداربوو ڕێز گیرا.

News Code 39504

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =