AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ١٦ ٠٩:٤٣

بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەی فەرمیەکی؛

ئەمریکا بەرەوڕوو بوونەوەی مەترسیدار لەگەڵ ئێران لە کەنداوی فارسی ڕەتکردەوە

ئەمریکا بەرەوڕوو بوونەوەی مەترسیدار لەگەڵ ئێران لە کەنداوی فارسی ڕەتکردەوە

سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕوودای هەر جۆرە بەرەوڕوو بوونەوەیەکی مەترسیدار لە نێوان سەرئاوگەڕەکانی ئەو وڵاتە و سەرئاوگەڕەکانی ئێران لە کەنداوی فارسی وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕوودانی هەرجۆرە بەرەوڕوو بوونەوەیەکی مەترسیدار لە نێوان سەرئاوگەڕەکانی ئەو وڵاتە و سەرئاوگەڕەکانی ئێران لە کەنداوی فارسی وەدرۆ خستەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەو وەدرۆ خستنەوە، هەروەها وتراوە کە دۆخەکە لە ئاوەکانی ناوچەکە ئارام و لە کۆنترۆڵ دایە.

لە هەمان پێوەندیشدا، تیم هاوکینز، بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی فەرماندەیی هێزی دەریایی ئەمریکا هەندێک راپۆرتەکان لەسەر بەرەوڕوو بوونەوەی سەرئاوگەڕە ئیرانی و ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارسی وەدرۆ خستەوە و بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک لە ئەو بارەوە وتی: لەم دواییەدا هیچ کردەوە و دژکردەوەیەک لە نێوان سەرئاوگەڕە ئێرانی و ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارس ڕووی نەداوە.

News ID 39471

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha