بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ڕەسوول سەنایی جێگری سیاسی نووسینگەی سیاسی ئایەتوڵڵا خامنەیی، بە ئاماژە بە وتەکانی ئەم دواییەی ڕێبەر کە وتبوویان هێزە چەکدارەکانی ئێمە بەردەوام بە هێزەوە و بە پێی عەقڵانیەتم کار دەکەن، وتی: رێبەر خۆی فەرماندەیی، ڕێنوێنی و ستراتیژییە گەورەکانی هێزە چەکارەکانی لە ئەستۆیە و ئەو ڕێنوێنیەش بە شێوەیەک بووە کە هیچکات نەبووەتە هۆی ئاڵۆزی ناوچەیی و جیهانی.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕووداوەکان لە ناوچەی نزیک بە باکووری ڕۆژاوای ئێران وتی: لە ڕووداوگەلێک کە لە باکووری ڕۆژاوا ڕووی داوە دەزانین کە لە پشت ئەو پرسگەلەوە ئیسرائیل و هەندێک لە هێزە سەروو ناوچەییەکان هەیە و بەدوای کەڵکوەرگرتن لە وڵاتانی دراوسێن.
سەردار سەنایی بە ئاماژە بە مانۆڕەکانی ئەم دواییە لە باکووری ڕۆژاوای ئێران وتی: ئەوەی کە لە ئێرە ئەنجاممان دا پەیامێکە بۆ ئاستی قووڵ و هۆکارەکانی پشت پەردە و لە هەمان کاتدا پەیامی هێزێکە کە رایدەگەیێنێت، ئیزنی جێگیر بوون بە تیرۆریستەکان چ لە جۆری تەکفیری و چ لە جۆری ئیسرائیلی لە دەڤەری سنوورەکانمان نادەین.
Your Comment