هیچ دژە شۆرشێکی چەکدار نابێت لە هەرێمی کوردستان بمێنێت

ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: بە هەرێمی کوردستان ڕامانگەیاندووە کە هیچ دژە شۆرشێکی چەکدار کە بیەوێت سنوورەکانی ئێران نائەمن بکات، نابێت لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی ئەوان هەبن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر پاسدار سەید یەحیا سەفەوی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری ئێران سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی هێزی زەوینی سوپا لە دژی بنکەی دژە شۆرشەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: چەندین جار ڕامانگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان نابێت ببێتە شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی دژە شۆڕشەکانی ئێران؛ تەنانەت پێش لە هێرشی هێزی زەوینی سوپا لە دژی ناوەندەکانی ئەو گرووپانە لە هەرێمی کوردستان، بە فەرمی ڕاگەیێندرا کەنابێت ئەو ناوچە، ببێتە شوێنێک بۆ کۆبوونەوەی هێزە دژە شۆڕشەکانی ئێران.

ناوبراو زیادی کرد: هۆشداریی دەدەین کە گرووپە دژە شۆرشەکان لە هەر کەوێ لە نزیکی سنوورەکانی ئێرانەوە بن و دوەڵەتەکانی ئەو ناوچە پەنایان بن و ئیماکانات و چەک بخەنە بەردەستیان، ئێمە بەرەو ڕووی گرووپە دژە شۆرشەکان دەبینەوە؛ لە هەمان پێوەندیشدا بە هەرێمی کوردستان دەڵێین کە هیچ دژە شۆرشێکی چەکدار کە بیەوێت سنوورەکانی ئێران نائەمن بکات، نابێت لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکان ئەوان هەبن.

سەرلەشکەر سەفەوی درێژەی دا: هەر چەند کە دژە شۆرشەکان هەندێک جموجووڵیان لە ناوچە سنوورییەکان هەیە، بەڵام لە بەرانبەر هێزی بەرگری ئێران هیچ هێزێکیان نییە و گەل و هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ڕادەیەک بەهێزن کە تەنانەت دوژمنانی گەورەی ئەو گەلە، وەکوو ئەمریکییەکان ناگەنە ئاستی هێزی ئێمە.

ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کۆتایی دا وتی: بە ئەندامانی ئەو گرووپە چەکدارانە دەڵیین کە لە دلۆڤانی کۆماری ئیسلامی ئێران کەڵکوەربگرن، بگەڕێنەوە داوێنی گەلی گەورەی ئێران و دەست لە نۆکەری ئەمریکییەکان و هەندێک وڵاتانی ناوچەکە کە پارەیان پێدەدەن، هەڵبگرن.

News Code 39447

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =