بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، دوێنێ هەینی ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەر بۆ گۆڕینی چینی سیاسی و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی لە نێو دۆخی ئەمنیەتی بەربڵاو لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان کرد.
سەدان خۆپیشاندەر ل ەبەغدا لە مەیدانی تەحریر کۆ بوونەوە. هەروەها هاووڵاتیان لە شاری ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقار و بەسرە کۆبوونەوە و جەختیان کرد کە شۆڕشەکەیان درێژەی دەبێت.
چالاکانی عێراقی ڕایانگەیاند کە ناڕەزایەتییەکان، جەخت لەسەر خواستی خۆپیشاندەران واتا گۆڕانکاری لە دەسەڵات و ناساندن و سزادانی هۆکارەکانی کوشتوبڕی خۆپیشاندەرانە.
خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمگەلێک، وەڵام نەدانەوەی دەوڵەت بە خواستەکانیان لە بواری ئەنجامی چاکسازی سیاسی و ئابووری و ناساندن و سزادانی هۆکارەکانی کوشتوبڕی خۆپیشاندەرانیان ئیدانە کرد.
Your Comment