AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٨ ١٦:١٤

کوردی عێراق و تورکیان؛

سەرگەردانیی دەیان شارۆمەندی کورد لە سنوورەکانی پۆڵەندا و بلارووس

سەرگەردانیی دەیان شارۆمەندی کورد لە سنوورەکانی پۆڵەندا و بلارووس

وڵاتانی پۆڵەندا و بلارووس دەیان شارۆمەندی کوردی عێراق و تورکیایان بۆ سنوورەکانی یەکتر گواستەوە و ڕێگری لە وەرگرتنی ئەوان دەکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، کوردەکانی عێراق لەم مانگانەی دواییدا لە ڕێگای سەفەر بۆ بلارووس هەوڵیان داوە بچنە ناو وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئەورووپا بەڵام سەدان کەس لەوانە نەیانتوانیوە بچنە ئەورووپا و لە سنووری نێوان پۆڵەندا و لیتوانی تووشی کێشە هاتوون و ڕێگای گەڕانەوەیان نییە.

ڕۆژنامەی ئێن ئێف پی لەهێستان ئەمڕۆ لە راپۆرتێکدا باسی دۆخی نالەباری ئاوارە کوردەکانی عێراق و تورکیای کردووە کە لە سنووری نێوان دوو وڵاتی پۆڵەندا و بلارووسدا سەرگەردان ماون.

ئەم ڕۆژنامە نووسیویە: ئاوارە کوردەکان بە وەرگرتنی شارۆمەندیی پۆڵەندا ڕازین بەڵام بەرپرسانی ئەم وڵاتە نەک هەر لە گەڵ ئەم خواستەدا ڕێک نەکەوتوون بەڵکوو بۆ سنوورەکانی بێلارووسیان دەنێرنەوە.

News ID 39373

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha