AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٧ ١٠:١٩

پارێزگاری هەولێر:

بەڕێوەبەرانی کۆنفڕانسی هەولێر کەشی ئازادی هەرێمیان قۆستەوە

بەڕێوەبەرانی کۆنفڕانسی هەولێر کەشی ئازادی هەرێمیان قۆستەوە

پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە سەر وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی بەڕێوە چوو لە هەولێر لەسەر بابەتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند کە ئەو کۆنفڕانسە هیچ پێوەندیەکی بە حکومەتی هەرێمەوە نەبووە.

ناوبراو لە ئەو بارەوە شرۆڤەی دا: کەسانێک کە ئەو کۆبوونەوەیان بەڕێوە برد، جارێک ئەو داواکاریەیان کردبوو و ئێمەش بە بۆنەی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەتمان کردەوە و جارێکی دیکەش هەر داوایان کرد و دیسان ڕەت کرایەوە، بەڵام ئەو بابەتە لە ژێر ناوی کارگەیەک لە یەکێک لە هۆتێلەکانی هەولێر لە ژێر ناوی "ئازادی و پێکەوەژیان" لە نێوان چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا بەڕێوە چوو.

خۆشناو بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە ئەو کۆبوونەوە لەسەر بابەتگەلێک کە دژی سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێم و عێراقە باس کراوە، جەختی کرد ئەو گرووپە لە کەشی ئازادێک کە ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە هەرێم هەیانە، کەڵکی خراپیان وەرگرتووە.

News ID 39351

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha