AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٤ ٠٨:١٣

هۆشیار زێباری:

پارتی دیمۆکرات بە بێ هێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە ناوچە جێناکۆکەکان

پارتی دیمۆکرات بە بێ هێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە ناوچە جێناکۆکەکان

هۆشیار زێباری ئەندامی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان جەختی کرد کە هێزەکانی پێشمەرگە ئێستا ناگەڕێنەوە پارێزگای کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە بەڵام بە پێی ڕێککەوتن لەگەل بەغدا بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەچنە ئەوێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زێباری لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نووسی: ئێستاکە هیچ گەڵاڵەیەک بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکانی دیکە بوونی نییە.

ئەندامی باڵای پارتی زیادی کرد: بە پێی ڕێککەتنەکانی نێوان دەوڵەتی ناوەندی و هەرێم، بەربژێرەکانی پارتی دەچنەوە ناوچە کێشە لەسەرەکان و بە بێ هیچ لەمپەرێک کاری بانگەشەی خۆیان ئەنجام دەدەن و هیوادارین هەمووان پابەندی یاسای هەڵبژاردن بن تا هەڵبژاردنێکی ئازاد، تەندروست و دادپەروەرانە بەڕێوە بچێت.

هەڵباژردنی پەرلەمانی عێراق دەی ئۆکتۆبەر واتا 18 ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە بەڕێوە دەچێت.

News ID 39305

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha