بیست و یەکەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای دەستی پێکرد

بیست ە یەکەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای بە ئامادەبوونی بەرپرسانی 12 وڵاتی ئەندام و چاوەدێر لەوانە سەرۆک کۆماری ئێران لە شاری دووشەنبەی پێتەختی تاجیکستان دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیست و یەکەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای ئەمڕۆ هەینی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی 12 وڵاتی ئەندام و چاوەدێر لەوانە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە شاری دووشەنبەی پێتەختی تاجیکستان دەستی پێکرد.

لە ئەو کۆبوونەوە ناوچەییە، جگە لە سەرۆک کۆماری تایجیکستان وەکوو وڵاتی میواندار، بەرپرسانی قرقیزستان، قەزاقستان، بلاڕووس، پاکستان، تورکەمەنستان و ئۆزبەکستانیش بەشدارن و سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا، چین، هیند و مغۆلستانیش بە شێوەی ئۆنلاین لە ئەو کۆبوونەوە بەشداریان کردووە.

رەئیسی تا چەند کاتژمێری دیکە بە لێدوان لە کۆڕی بەرپرسانی بەشداربوو لە ئەو کۆبوونەوە ڕوانگەکانی ئێران سەبارەت بە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان شرۆڤە دەکات.

News Code 39170

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =