وڵاتانی ڕۆژاوایی گرینگایەتی نادەنە دۆخی پەنابەرانی ئەفغانستانی

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی دیدارە دوولایەنەکانی خۆی لە پەراوێزی بیست و یەکەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەندامی شانگهای، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هیندستان دیداری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دیدار لەگەڵ سابرامانیام جایشانکار، وەزیری دەرەوەی هیند وێڕای ئاماژە بە مێژووی قووڵی پێوەندی دوو وڵاتەکە و ژێرخانەکان لە ئەو پێوەندەدا، لەسەر ئامادەیی وڵات بۆ گەشەی هەرچی زیاتری هەمەلایەنە جەختی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە شرۆڤەی دوایین دۆخی ئەفغانستان، ئێرانی نەهۆی هەبوونی سنووری زۆر لەگەڵ ئەفغانستان، یەکەم وڵاتی دراوسێ و کاریگەر لە ژێر دۆخی نالەباری ئەو وڵاتەوەسف کرد و بە ئاماژە بە بوونی زیاتر لە سێ و نیو ملیۆن کەسی پەنابەرانی ئەفغانستانی لە ئێران، لە سەرەنج نەدان و گرینگی پێنەدانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی ڕۆژاوایی لە یارمەتی گەیاندن بە ئەو پەنابەرانە ڕەخنەی گرت.

News Code 39167

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =