جەختی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین لەسەر بەرەوپێش بردنی ڕێککەوتنی 25 ساڵە

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین لەسەر بەرەوپێش بردنی ڕێککەوتننامەی هاوکارییە 25 ساڵەکان جەختیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەروبەدنی بەڕێوەچوونی بیست و یەکەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی شانگهای لە تاجیکستان لەگەڵ وانگ ئی، وەزیری دەرەوەی چین دیدار و گفتوگۆی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو دیدارەدا وێڕای جەخت لەسەر پێوەر بوونی ئاسیا لە سیاسەتەکانی دەرەوەی دەوڵەتی سێزدەیەم، لەسەر بڕیاری کۆماری ئیسلامی ئیران لەسەر بەرەوپێش بردنی پێوەندییەکان لەگەڵ چین بە پێی ڕێککەوتننامەی هاوکارییە 25 ساڵەکان وەکوو نەخشەڕێی 2 ی ئێران جەختی کرد.

News Code 39166

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =