زایۆنیستەکان ٥٠ هەزار ڤاکسینی گەنیوی کۆرۆنایان ڕادەستی فەلەستینییەکان کردووە

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند کە رژیمی زایۆنی ٥٠ هەزار ژەم ڤاکسینی خراوبووی کۆرۆنایان ڕادەستی فەلەستینییەکان کردووە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی عەرەب٤٨، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک ڕایگەیاند کە رژیمی زایۆنی ٥٠ هەزار ژەم ڤاکسینی ئیسپوتنیک لایت کە مۆڵەتی بەکارهێنانیان کۆتایی هاتبوو، ڕادەستی فەلەستینییەکان کردووە.

بە پێی ئەم هەواڵە، لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: رۆژی پێنشەمەی پێشوو ٥٠ هەزار ژەم ڤاکسینی ئیسپوتنیک لایت لە ئەمارەکانی وەزارەتی تەندروستی ڕاموڵاوە هاتە نێو غەزەوە.

بە مەبەستی دڵنیا بوون لە چۆنایەتی، ڤاکسینەکە لێک درایەوە و لە ئاکامدا بۆمان دەرکەوت نابێ بەکار بهێنرێت چونکوو مۆڵەتی بەکارهێنانیان کۆتایی هاتووە. بۆیە بڕیار درا هەمووی لە ناو ببرێت.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، ڕژیمی زایۆنی بە بەرپرسی ئەم کارە دەزانێت و دەڵێت: ئەم ڕژیمە ڕێگری لە هاتنی ڤاکسینەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆی کرد و ئەمەش بووە هۆی خراپ بوونی ڤاکسینەکان.

News Code 39124

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =