گۆڕان لە بەرجام قبووڵ ناکەین/پێویستی پێک‌هێنانی دەوڵەتی گشتگیر لە ئەفغانستان

وەزیری دەرەوەی رووسیا بە هاوتای ئێرانی خۆی وت: رووسیاش وەکوو ئێران هیچ گۆڕانێک لە بەرجام قبووڵ ناکات و خوازیاری جێبەجێ کردنی تەواوی ئەم رێککەوتننامەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر, لە وتووێژی تەلەفونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و رووسیا باس و بابەتی پێوەندییە دوولایەنەکان لێک درایەوە و لە سەر کێشەی هاتوچۆی بازرگانە ئێرانیەکان بۆ وڵاتی رووسیا و گۆڕانەکانی ناوچە و ئەفغانستان باس کرا.
ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران داکۆکی کردە سەر تەرخان کردنی ڤاکسینی زۆرتر بۆ ئێران.
هەروەها باسی کێشەی هاتوچۆی بازرگانە ئێرانییەکان بۆ رووسیای کرد کە لاڤرۆف بەڵێنی چارەسەر کردنی ئەم کێشەی دا.
ئەوان هەروەها باسی گۆڕانەکانی ئەفغانستانیان کرد و داکۆکیان کردە سەر پێویستی پێک‌هێنانی دەوڵەتێکی گشتگیر لەم وڵاتە.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و رووسیا باسی بەرجامیان کرد و لاڤرۆف لەم بارەوە وتی: رووسیاش وەکوو ئێران هیچ گۆڕانێک لە بەرجام قبووڵ ناکات و خوازیاری جێبەجێ کردنی تەواوی ئەم رێککەوتننامەیە.

News Code 39047

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =