AP ١٤٠٠ خەرمانان ٩ ٢١:٣٧

بە مەبەستی پەرەدان بە هاوکاری زانستی؛

واژۆی ڕێککەوتننامەی هاوکاری لە نێوان زانکۆی کوردستان و زانکۆی کۆڵنی ئاڵمان

واژۆی ڕێککەوتننامەی هاوکاری لە نێوان زانکۆی کوردستان و زانکۆی کۆڵنی ئاڵمان

بەڕێوەبەری کاروباری نێونەتەوەیی زانکۆی کوردستان لە واژۆی ڕێککەوتننامەی هاوکاری لە نێوان زانکۆی کوردستان و زانکۆی کۆڵنی ئاڵمان هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر قوباد شەفێعی لەم بارەوە وتی: لەم ڕێککەوتننامەدا داکۆکی کراوەتە سەر پتەو کردنی پێوەندییە فێرکاری و لێکۆڵینەوەییەکانی نێوان دوو زانکۆ.

ئەو وتیشی: سەرۆکانی دوو زانکۆ لە سەر بەڕێوەبردنی پرۆژەی لێکۆڵینەوەیی هاوبەش، بەشداری لە بەڕێوە بردنی کارگە و سێمیناری زانستی، بەڕێوەبردنی خولە فێرکارییە کورت خایەنەکان و بەرنامەکانی گۆڕینەوەی ماموستا و قوتابی ڕێککەوتن.

شەفێعی لە واژۆی گرێبەستی تایبەت بە گۆڕینەوەی خوێندکار نێوان دوو زانکۆ هەواڵی دا و ڕایگەیاند: ڕێککەوتننامەی ئاماژەپێکراو ئاکامی بەڕێوەبردنی پرۆژەیەکی هاوبەشی ئەو زانکۆیە و دوکتۆر یادگار کەریمی ماموستای بەشی زمانی ئینگلیسی زانکۆی کوردستانە.

News ID 38906

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha