به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، هه‌واڵده‌ریی دۆغانی تورکیا نووسی:"دوای ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج، گه‌مارۆی شاری مه‌نبه‌جیان داوه‌و خۆیان بۆ قۆناغی دووه‌م ئاماده ده‌كه‌ن بۆ چوونه ناو شاره‌كه، سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسا له‌گردی مشته‌نور له‌كۆبانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی دروستده‌كه‌ن. "
له‌مباره‌وه خه‌ندان نووسی: "دروست کردنی ئه‌م بنکه‌یه بۆ هاوكاری ئۆپراسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له‌دژی داعش."
دروستكردنی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه له‌كاتێكدایه پێشتریش به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاندبوو كه وڵاته‌كه‌ی راوێژكاری سه‌ربازیی به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكرات ره‌وانه‌ی باكووری سووریا كردووه له‌دژی چه‌كدارانی داعش.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا به‌بێ ئاشكراكردنی ورده‌كاریی زیاتری پڕۆسه‌كه وتبووی"ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی مه‌نبه‌ج به‌ڕوونی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیاریكراوه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، له‌ناویشیاندا فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مه پشتیوانیی ئاسایی‌و راوێژكارییه".
هه‌فته‌ی رابردووش ژۆن ئیڤ لدخیا، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند که"ئێمه بهچهكو له‌ئاسمانه‌وه‌و به‌راوێژ هاوكاریی شه‌ڕڤانانی هێزی سووریای دیموكرات ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆش ئاژانسی هه‌واڵی هاوارنیوز بڵاویكردووه كه شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج گونده‌كانی(ته‌حنه ئهلكبیره، سعیدیه، سهفیرهو ئوم ئهلستهح)یان له‌ده‌ست داعش رزگاركردوه كه به‌دووری ۶ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌ونه باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری مه‌نبه‌ج.
ئامانجی رزگاركردنی مه‌نبه‌ج بریتییه له‌بڕینی ده‌ستڕاگه‌یشتنی چه‌كدارانی نوێ بۆناو داعش له‌خاكی سووریا به‌درێژایی سنووری توركیا كه له‌مێژه داعش ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ هاتوچۆكردنی چه‌كدارانی بیانی له ئه‌وروپاوه بۆ سوریا و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌كارهێناوه و مه‌نبه‌ج به "ده‌رگای ئه‌وروپای داعش" ناوده‌برێت.
Your Comment