AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢٧ ١٧:١٣

رای ئەلیەوم لێکی دایەوە؛

گوشاری ئەمریکا هۆکاری بانگهێشت نەکردنی ئەسەد بۆ کۆبوونەوەی بەغدایە

گوشاری ئەمریکا هۆکاری بانگهێشت نەکردنی ئەسەد بۆ کۆبوونەوەی بەغدایە

کەناڵێکی عەرەب زمان لە راپۆرتیکدا بانگهێشت نەکردنی ئەسەد بۆ کۆبوونەوەی بەغدا و بەشداری فەڕانسە و مەکرۆن لەم کۆبوونەوەی لێک داوەتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، رای ئەلیەوم سەبارەت بە کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێ لە بەغدا، نووسیویە: ئایا ڕێگری کازمی لە بانگهێشت کردنی ئەسەد بە بۆنەی گوشاری ئەمریکا بووە؟ ئایا فەڕەنسە دراوسێ بەغدایە؟ ئایا ڕووداوەکانی ئەفغانستان نەبووە ئەزموونێک بۆ کازمی؟

ئەم میدیایە نووسیویە: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو جار ئێمەی سەرسام کرد یەکەم بە بۆنەی بانگهێشتی ئەسەد و دووهەم بە بۆنەی بەدرۆ خستنەوەی ئەم بانگهێشتە و دۆخێکی پێک هێنا کە قەیرانی ناوخۆیی بۆ وڵاتەکەی بەدواوە دەبێت.

هەروەها لەم راپۆرتەدا نووسراوە: دان بەوەدا دەنین کە لەم بەدرۆخستنەوە سەرمان سووڕ ما و ئەمە دووهەم جارە کە کازمی سووریا دەخاتە پشتگوێ. جاری یەکەم کاتێک بوو کە لە بازنەی هاوکاری ناوچەیی کە ئوردون، میسر و عێرقی دەگرتەوە، سووریایان پشتگوێ خست.

رای ئەلیەوم نووسیویە: زۆربەی وڵاتان وەکوو میسر و ئەمارات و قەتەر و فەڕەنسە کە دراوسێ عێراق نین، بانگهێشت کراون کەچی سووریا کە زیاتر لە 8 هەزار ساڵە دراوسێ عێراقە، بانگهێشت نەکراوە. ئەم بڕیارە بە بۆنەی گوشاری ئەمریکایە. ئەو ئەمریکایەی کە دەسەڵات و ڕێبەریەکەی لە هەموو جیهاندا خەریکە لەناو دەچێت.

هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە سووریا و سەرۆک کۆمارەکەی لە کۆبوونەوەیەک بە ڕێبەرایەتی ماکرۆن بەشداری ناکەن. ئێمە هیوادار بووین کازمی لە پەنای سووریا ڕاوەستێت و پشتیوانی لەم وڵاتە بکات و داخوازییەکانی دابین بکات، بەڵام بینیمان وای نەکرد.

لە کۆتایی ئەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە دۆخی ئەفغانستان کراوە و نووسراوە: وەبیری کازمی دێنینەوە ئەو ئەمریکایەی کە ئەمڕۆ لە پەنای وەستاوە، لە ئەفغانستان تووشی شکستێکی قورس بوو و هاوپەیمانانی خۆی بە تەنیا بەجێ هێشت.

News ID 38726

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha