AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢٥ ١٠:٢٨

سەرۆکی شۆرای ڕێبەرایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان:

ئەگەری هەیە عێراق و هەرێمیش بە چارەنووسی ئەفغانستان تووش بن

ئەگەری هەیە عێراق و هەرێمیش بە چارەنووسی ئەفغانستان تووش بن

سەرۆکی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە ئاماژە بە بڕیاری ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە ئەفغانستان، هۆشداریی دا کە ئەگەری هەیە ئەو ولاتە بڕیارێکی هاوشێوەش لەسەر چارەنووسی عێراق و هەرێمیش بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی عەلی لە لێدوانێکدا سەبارەت بە بڕیاری ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە ئەفغانستان و پاشهاتەکانی ئەو بڕیارە، بە بڵاو کردنەوەی پەیامگەلێک لە تویتەر، وتی کە شکست و کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان نیشانەی کۆتایی سەردەمی داگیرکەری زلهێزەکان لە وڵاتانی دیکەیە و ئەبێ هەموو دەوڵەتەکانیش کە خۆیان خاوەن هێز دەزانن، هەما هەڵە دووپات بکەنەوە.

ناوبراو زیادی کردووە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاندووە ئەو وڵاتە زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلاری لە ئەم ساڵانە لە ئەفغانستان بۆ ڕاهێنان و پڕچەک کردنی هێزەکانی ئەو وڵاتە خەرج کردووە و ئەبێ ئەو هێزانە بتوانن لە وڵاتەکەیان بەرگری بکەن و وتی: ئەبێ چاوەڕوان بین کە ڕۆژێک بێت و ئەمریکا هەمان هەڵوێست بەرانبەر عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات بکاتەوە و ئێرەش بە هەمان چارەنووسی ئەفغانستان تووش بێت.

News ID 38686

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha