ڤاکسێن کوتان بۆ عەشایری شاری ئیلام دەستی پێکرد

بە ئامادەبوونی بەرپرسی گشتی کاروباری عەشایری پارێزگای ئیلام کوتانی عەشایری ئەو شارە دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی دوێنێ و بە ئامادەبوونی فەرشاد یاسمی بەرپرسی گشتی کاروباری عەشایری پارێزگای ئیلام کوتانی عەشایری ئەو شارە بە هاوکاری زانکۆی پزیشکی دەستی پێکرد.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا کە بە شێوەی نمانەیی لە یەکێک لە ناوچە عەشایرییەکانی شاری ئیلام بەڕێوە چوو، یاسمی وتی: لە ڕێککەوتنی نێوان وەزارەتی تەندروست و سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری عەشایری ئێران کراوە، عەشایری تەمەن سەروو 18 ساڵ ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستاکە کوتانی عەشایر لە هەموو شارەکانی دەستی پێکردووە و تا ئێستا 12000 عەشایر ژەمی یەکەمی ڤاکیسنەکەیان وەرگرتووە.

News Code 38685

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha