بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەوا ی مێهر، سه‌ركونسوڵى كۆمارى ئیسلامى ئێران سه‌ردانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد و پێكه‌وه باسیان له ده‌رئه‌نجامى ئاماده‌بونى شاندى هه‌رێم له مه‌راسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆك كۆمارى نوێى كۆمارى ئیسلامى ئێران كرد.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا په‌رله‌مانى كوردستان بڵاویكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و گه‌یاندنی سوپاسگوزاریى وڵاته‌كه‌یان به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنى له مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢١/٨/١٥، نه‌سڕوڵڵا ڕه‌شنوودی، سه‌ركونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، سه‌ردانی د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به گرنگییه‌وه باسی له‌و پێشوازییه گه‌رم و مێواندارییه جوانه كرد كه له مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران ئیبراهیم ڕه‌ئیسی لێیان كرا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به گوتاری سه‌رۆك كۆماری ئێران كرد به‌وه‌ى كه گوتارێكی سه‌نگین و ئه‌رێنی بوو، هیوای خواست ئه‌م دید و تێڕوانینه‌ی كه له وته‌كه‌یاندا به‌دیكرا، به‌كرده‌یی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ناوچه‌كه به‌گشتی و ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌موولایه‌ك.
شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان به‌به‌شدارى سه‌رۆكى هه‌رێم سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و سێ وه‌زیرى حكومه‌ت كه نوێنه‌رى سێ لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كه‌ى پێكهێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمن به‌شداریان له‌سوێندخواردنى سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامى ئێران ئیبراهیم ڕه‌ئیسى كرد‌و له‌دواى ڕیفراندۆمه‌وه یه‌كه‌م شاندى هه‌رێمه به‌و قه‌باره‌یه سه‌ردانى ئه‌و وڵاته بكات.
Your Comment