AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢٢ ٠٩:١٨

فەرماندەی پۆلیسی مەهاباد رایگەیاند:

کەسێک هاوپەیوەند بە ئاگرتێبەردانی پەیکەرەی مامۆستا هەژار دەستگیر کرا

کەسێک هاوپەیوەند بە ئاگرتێبەردانی پەیکەرەی مامۆستا هەژار دەستگیر کرا

فەرماندەی ئینتزامی مەهاباد لە دەستگیر کرانی کەسێک وەکوو گومانلێکراو بە ئاگرتێبەردانی پەیکەرەی مامۆستا هەژار لە مەهاباد هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگی محەمەد تەوحیدی ڕایگەیاند: بە لێکۆڵدانەوەی ڕێکوپێکی فیلمی کامێراکانی دەڤەری شوێنی ڕووداوەکە و هەوڵەکانی پۆلیس، کەسێک وەکوو گومانلێکراو، دەستگیر کراوە.

ناوبراو وتیشی: لەکاتی تەواو بوونی ڕەوتی لێپرسینەوە، تەواو کردنی دۆسیەکە و ئەنجامەکان، هەواڵەکە بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

شیاوی باسە کە کاتژمێر 2:30 خولەکی بەرەبەیانی پێنجشەممە کەس یان کەسانێکی نەناس پەیکەرەی مامۆستا هەژاریان لە مەهاباد ئاگر دا.

News ID 38653

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha