AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢١ ١٤:٤٧

لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادەوە؛

نیشانی پلە یەکی هونەری بەخشرایە هونەرمەندێکی وێنەکێشی کورد

نیشانی پلە یەکی هونەری بەخشرایە هونەرمەندێکی وێنەکێشی کورد

وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران دکتۆرای هونەریی بەخشیە هونەرمەندێکی وێنەکێشی کورد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەردین سادق ئەیووبی هونەرمەندی وێنەکێشی کورد لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامییەوە دکتۆرای هونەری وەرگرت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە هەفتەی داهاتوو لە ڕێوڕەسمێکی ئۆنلاین نیشانی دکتۆرای هونەری، پێشکەشی هونەرمەندی وێنەکێش، فەردین سادق ئەیووبی دەکرێت.

فەردین سادق ئەیووبی لە وێنەکیشە بەناوبانگەکانی سنەیە کە بۆ خۆی خاوەن شێوەیە و چەندین جاری بەردەوامیش لە فێستیڤاڵی دووساڵانەی وێنەکێشی ئێران درەوشاوەتەوە.

ئەو هونەرمەندە هەروەها بە وەدەستهێنانی نازناوی وێنەکێشی براوەی جیهان لە هیندستان، لەسەر وینەکانی واژۆی حیرفەیی بوون کرا.

News ID 38643

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha