کوشتوبڕی بنەماڵەیەکی کوردی سووریا لەلایەن سوپای تورکیاوە

چوار ئەندامی بنەماڵەیەکی کوردی سووریا بریتی لە باوکێک و 3 منداڵی لەلایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزە سەربازییەکانی سوپای تورکیا بنەماڵەیەکی چوار کەسیان لە عەین عیسا لە کوردستانی سووریا، کوشتوبڕ کرد.

بە گویرەی هەواڵەکان سەربازانی تورکیا بە بەکارهێنانی تانکەکانیان، ماڵی بنەماڵەیەکی کوردی سووریایان لە گوندی سەقاویە لە عەین عیسا کردە ئامانج و بەو هۆیەوە 4 ئەندامی ئەو بنەماڵە کوژران.

دایک و منداڵێکی دیکەی بۆ نەخۆشخانەی رەققە گوازراونەتەوە.

سوپای تورکیا ڕۆژی ڕابردوو گوندی سەفاویە، لە سێ کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی هوماری شرگیراک لە باشووری گەورەڕێی M4 یان بە چەکی قورس کردە ئامانج.

News Code 38527

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =