بە پێی هەواڵی مێهر، ئەبوولعەلا وەلایی سکرتێری گشتیی گوردانەکانی سەیدوشوهەدای عێراق وێڕای ڕەخنەی توند لە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە سەبارەت بە بەشداری سەربازانی ئەمریکا لە عێراق، ڕایگەیاند: کردەوەی ئەم ڕۆژانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هۆی شەرمەزاییە. لە دۆخێکدا کە داگیرکەری ئەمریکیی پێداگری لە سەر هاوڕێیەتی لە گەڵ عێراق دەکات، داگیرکەرانی تورکیایی دەیانەوێ پیادە بۆ داگیرکردنی عێراق بێن و وەزیری دەرەوەی عێراق بێ ئەوەی شەرم بکات، داوا لە داگیرکەران دەکات لەم وڵاتە بمێننەوە.
ئەو وتیشی: ئێمە ڕایدەگەینین کە لە عێراق هیچ سەرباز و ئەفسەرێک ئەمریکیی یان ئینگلیسی یان هەر هێزێکی دیکە نامێنێتەوە. کۆمیتەی وتووێژکەران گەر داوای چوونە دەرەوەی عێراق نەکەن، بۆ ئێمە گرینگ نییە. هەموو ئەو کەسانەی پڕوپاگەندە بۆ مانەوەی داگیرکەران دەکات، بەرپرسی لێکەوتەکانی ئەم دۆخەیە.
دەوترێ پێشتر سولەیمان سویلو لە وتەهایەکدا ڕایگەیاند: ئەو ڕۆژەی کە ئێمە لێرەوە پیادە بڕۆین بۆ عێراق و سووریا دوور نییە.
لە لایەکیترەوە ئەبووعەلی عەسکەری بەرپرسی ئاسایشی گوردانەکانی حیزبوڵای عێراق هۆشداری دا کە گەر ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق نەڕۆنە دەرەوە، بەرخۆدان درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەدات.
بۆچوونی ئێوە