وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆ بووەوە

"وانگ ئی" وەزیری دەرەوەی چین لە سەفەر بۆ دیمەشق لەگەل بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، وەزیری دەرەوەی چین کە سەردانی سووریای کردووە لەگەل بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لە ڕەوتی ئەو دیدارەدا سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنەی نێوان دیمەشق و پەکین و تۆکمە کردنەویە ئەو پێوەندییە باس و گفتوگۆ کرا.

بەشار ئەسەد بە وتنی ئەوەی کە چین وڵاتێکی بەهێزە و پێگەیەکی گرینگی لە ئاستی نێودەوڵەتی هەیە لەسەر هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکان لەگەڵ پەکین جەختی کرد.

وانگ ئی وەزیری دەرەوەی چینیش لەسەر درێژەی پاڵپشتییەکانی پەکین لە خەڵکی سووریا لە شەڕ دژی تیرۆریزم و ڕووبەڕوو بوونەوەی گەمارۆ نامرۆڤانەکان دژی ئەوان و خۆڕاگری بەرانبەر دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی سووریا و ئەوەی لەسەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا کاریگەرە، جەختی کرد.

News Code 38247

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =