بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی مێدیا ژاپۆنییەکان، لە نێوان 1500 بۆ 2000 کوردی تورکیا کە لە دەیەکانی 1990 ەوە ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتووە و ڕوویان کردووەتە ژاپۆن هێشتا چارەنووسیان ناڕوونە و بە پێی نووسراو ژاپۆن تایمز، هیچ یەکە لە ئەو کەسانە نەیانتوانییە مافی هاووڵاتی ئەو وڵاتە بەدەست بهێنن.
کوردەکانی تۆکیۆ ناوی فیملێکی بەڵگەییە کە لە ڕێگای گفتوگۆ ڕۆژانەکانی دوو هاووڵاتی کوردی ئاوارەی ئەو وڵاتەوە- کە وێنەکانی لە ڕێگای کامێرای شاردراوەوە گیراون- ژیانی پەنابەرانی کورد دەنەخشێنێت.
بە پێی نووسراو ژاپۆن تایمز، ئەو فیلمە لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەڵمانیا نمایشت کراوە و پێشوازی باشیشی لێکراوە.
ئۆزۆن و ڕەمەزان دوو گێڕەوەری پەنابەرن کە لە ژاپۆن کە ژیانی پەنابەران دەگێڕنەوە. ئەوان کاتێک کە منداڵ بوون چوونەتە ژاپۆن و ئێستا بەتواوەتی زمانی ژاپۆنی دەزانن، بەدوای هاتنە دی خەونەکانی منداڵایانن.
Your Comment