بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، د.مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامى پێشوترى په‌رله‌مانى عێراق رایگەیاند: ئه‌مریكا هیچ كات پشتى پێ نابه‌سترێت .
وتیشی: ئێران پێى وایه هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌نده‌ى به‌لاى ئهمریكاو توركیا ده‌ڕوات ئه‌وه‌نده به‌لاى ئه‌واندا ناڕوات بۆیه ئه‌مه‌یان پێ قبوڵ ناكرێت و پێشتر قاسم سله‌یمانى ئه‌م باڵانسهى ڕاگرتبوو له دۆخى هه‌رێم تێده‌گه‌یشت.
ناوبراو باسى له‌وه‌شكردوه، پێویسته ئه‌مریكا فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر چۆڵ بكات و هه‌رێم باجى بونى ئه‌وان له‌و فرۆكه‌خانه‌یه نه‌دات چونكه ئه‌وه سێیه‌مجاره به‌هۆى بونى ئه‌مریكیه‌كانه‌وه بۆردومان ده‌كرێت و ده‌ڵێت: "با فرۆكه‌خانه‌كه چۆڵ بكه‌ن دواتر له‌كوێ لێیان ده‌ده‌ن بالێیاندهن".
Your Comment