بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە داخستنی فڕۆکەی موسافربەریی ئێران ئەیر لە ساڵی 67 کە هەموو 290 موسافرەکەی لەئاوەکانی کەنداوی فارسدا گیانیان لە دەستدا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتر نووسی: 33 ساڵ لەمەوپێش لە ڕۆژێکی وادا، ئەمریکا گەشتی 655ی ئێران ئەیری داخست و هەموو 290 موسافرە سڤیلەکەی کوشت.
وتیشی: لە بیرم دێت کە ئەوکاتە ئەمریکا داوای لێبوردنیشی نەکرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە توندوتیژی ئەمریکاییەکان دژی ئێران لە مێژە دەستیپێکردووە و ئێستاکەش بە تیرۆریزمی ئابووری بەردەوامە.
Your Comment