بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو بڕیارەدا جەختیان کردۆتە سەر هەوڵی هەمەلایەنەی دەسەڵاتی دادی ئێران بۆ هێنانە سەر کار کەسانی کارامە و ماندوویی نەناس لە کارەکانیان و هەروەها بەرەنگاریی جیدی لە گەڵ گەندەڵی و لادرییەکان.
شیاوی ئاماژەیە کە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا بۆ سەرۆککۆماریی ئێران هەڵبژێردرا و دوێنێ داوای لە ڕێبەری باڵای ئێران کرد لە پۆستی سەرۆکی دەسەڵاتی داد لایببات تاکوو بتوانێ کار بکات بۆ دیاری کردنی ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی داهاتووی وڵات.
Your Comment