AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٨ ٠٨:٤٩

پێدەچێت لە داهاتویەکی نزیکدا ئەو دۆسیەیە یەکلایی ببێتەوە؛

هەوڵی نێچیرڤان بارزانی بۆ لێخۆشبوون لە دەستگیر کراوانی بادینان

هەوڵی نێچیرڤان بارزانی بۆ لێخۆشبوون لە دەستگیر کراوانی بادینان

لە دوای بریارەکەى دادگاى پێداچوونەوەى هەرێم بۆ پەسندکردنى سزای چالاکوانانى بادینان لەئێستادا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆى گەرم بۆ لێخۆشبوون لە سزادراوانى بادینان بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دوای بریارەکەى دادگاى پێداچوونەوەى هەرێم بۆ پەسندکردنى سزای چالاکوانانى بادینان فشارەکان لەسەر حکومەتى هەرێم بۆ چەند هێندە زیادی کردوە، بۆیە بەپێی زانیارییەکانى "شارپرێس" لەئێستادا گفتوگۆیەکی جدی لە سەرۆکایەتی هەرێم دەستیپێکردوە بۆ ئەوەی لە داهاتودا لیخۆشبوون بۆ سزادراوانی بادنیان دەربکرێت.

بەپێی زانیارییەکان سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەم گفتوگۆیە ئاگادارەو ئەگەرێکی بەهێز هەیە لێخۆش بوون بۆ سزادراوان دەربچێت لە لایەن سەرۆکی هەرێمەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرۆکایەتی هەرێم بە شارپرێسی راگەیاند گفتوگۆکان بەردەوامن و و پێدەچێت لە داهاتویەکی نزیکدا ئەو دۆسیەیە یەکلایی ببێتەوە بە بوون و نەبوون، بەڵام ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە لێخۆشبون دەربکرێت چونکە فشارەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە زۆرن و دەبێت سەرۆکایەتی حکومەت و هەرێمیش نیاز پاکی خۆیان نێشانی رایگشتی و دەرەروە بدەن.

رۆژى یەک شەممەى رابردوو دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان، بڕیاری جێبەجێکردنی شەش ساڵ زیندانیکردنی گیراوانی بادینانی پەسەندکرد، بەوەش بواری پێداچوونەوە بەو سزایە کۆتایی هات و لە ئیستادا چاوەکان لەسەر سەرۆکى هەرێمی کوردستانن کە لێبوردنى گشتى بۆ زیندنیان دەربکات.

News ID 37986

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha